انصارالله: هەموو ئەو کۆمپانیایانە کە لەگەڵ بەندەرەکانی رژێمی سەهیۆنی کار دەکەن، دەکرێنە ئامانج

بزووتنەوەی انصارالله ڕایگەیاند کە ئەگەر کۆمەڵکوژییەکەی لە غەززە بەردەوام بێت، کەشتیی هەموو ئەو کۆمپانیایانە کە لەگەڵ بەندەرەکانی رژێمی داگیرکەر کاردەکەن دەکرێنە ئامانج لە هەر شوێنێکی جیهان.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن لە کاردانەوە بە بەردەوامی جینۆسایدی رژێمی سەهیۆنی لە غەززە بڕیاری دا ئۆپڕاسیۆنی دەریایی بەرفراوان دەستپێبکات. یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی بزووتنەوەکە لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند کە "قۆناغی چوارەمی گەمارۆدان" دەستیپێکردووە. بە پێی ئەم بڕیارە، هەموو ئەو کەشتیانەی لە بەندەرەکانی رژێمی داگیرکەردا کار دەکەن، دەکرێنە ئامانج، لە هەر شوێنێک بن.
یەحیا سەریع، لەم چوارچێوەیەدا، ڕایگەیاندووە، "کەشتییەک، گرنگ نییە سەر بە چ کۆمپانیایەک بێت، گرنگ نییە چ نەتەوەیەک بێت، و گرنگ نییە بۆ کوێ بچێت، دەکرێتە ئامانج ئەگەر چاوپۆشی لە هۆشدارییەکانمان بکات. لە کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم بڕیارە، هەموو هاتوچۆی دەریایی ئەو کۆمپانیایانە کە لەگەڵ دوژمن کاردەکەن، لە مەترسیدایە".
ناوبراو جەختی کرد کە ئەگەر هەموو وڵاتانی جیهان کار بۆ ڕاگرتنی ڕژێمی داگیرکەر بکەن، چیتر ململانێ ڕوونادات و زیادی کرد، "وەک خەڵکی یەمەن بەرپرسیارێتی ئایینی و ئەخلاقی خۆمان لە بەرامبەر جینۆساید لە غەززە لە شان دەگرین."
هەروەها عەبدولمەلیک حوسی سەرۆکی انصارالله لە دوایین وتارەکەیدا وتی، "ئێمە لە هەموو ڕوویەکەوە و لە هەموو بوارێکدا بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنمان بۆ فەلەستین و بژاردە سەربازییەکانمان فراوانتر و فراوانتر دەکەین."
ئەلحوسی ڕایگەیاند کە لە ڕووی پاڵپشتی کردن لە غەززە، تا ئێستا هەزار و ٦٧٩ مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ئۆتۆمبێلی دەریایی هەڵدراون. لەبەرامبەردا یەمەن ٢ هەزار و ٨٤٣ هێرشی ئاسمانی و دەریایی بەرکەوتووە.
ڕێبەری انصارالله ڕایگەیاند کە بەندەری ئوم رەشرەش بە تەواوی داخراوە و ئەم دۆخەش زیانی گەورەی بە ئابووری رژێمی داگیرکەر گەیاندووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی انصارالله، سەرجەم هاتوچۆی دەریایی دەکرێنە ئامانج تا ئەوکاتەی کۆمەڵکوژی و هێرشەکان بۆ سەر غەززە کۆتاییان دێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) جەختی لەوە کردەوە کە کۆمەڵکوژییە سیستماتیکییەکان لە دژی خەڵکی مەدەنی لە غەززە بەردەوامە و ڕایگەیاند کە هێزە داگیرکەرەکان بە قسەی "گەڕانێکی مرۆیی" هەوڵی فریودانی بیروڕای گشتی جیهان دەدەن.
لە وڵاتی ژاپۆن بەهۆی کاریگەری گەرمای زۆر ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠ هەزار و ٨٠٤ کەسیش ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە شارۆچکەی سیلوانی شاری قودس خانوویێک و دیواری دەوروبەری شوێنێکی کار و خانوویێکی ڕوخاند.
فیلیپ لازارینی، کۆمیساری گشتی ئاژانسی فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستینن ئونروا ڕایگەیاند، لە ئێستادا خراپترین سیناریۆی برسێتی لە کەرتی غەززە ڕوودەدات.